ترەمپ: لەگەڵ راوێژکارەکانم سەبارەت بە ئێران ناکۆکیمان نییە

جیهان

18/05/2019‌ 239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا جەختیکردەوە لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیدا هیچ جۆرە ناکۆکییەکیان نییە سەبارەت بە ئێران.

 

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد تڕەمپ لەبارەى ئێرانەوە کێشەى لەگەڵ راوێژکارەکانى کۆشکى سپیدا هەیە بەتایبەت رێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران جۆ بۆڵتن.


لەلایەکى ترەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ترەمپ رەتیکردەوە هیچ ناکۆکییەک لەنێوان بۆچوونەکانى خۆى و راوێژکارەکانیدا هەبێت سەبارەت بە گرژییەکانیان لەگەڵ ئێران و رایگەیاندوە" لەگەڵ راوێکارەکانم لەبارەى ئێرانەوە ناکۆک نین".

 

سەرۆکى ئەمریکا پشتیوانى خۆشى بۆ وەزیرى دەرەوەو راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى وڵاتەکەى دووپات کردوەتەوە.

 

لەسەرەتاى ئەم مانگەوە گرژییەکانى ئەمریکاو ئێران گەیشتووەتە بەرزترین ئاستى خۆی بەو هۆیەشەوە ئەمریکا ژمارەیەک لە کەشتیە سەربازییەکان و هێزە سەربازییەکانى گواستووەتەوە بۆ کەنداو.

س.هـ