سوریا وەڵام دەداتەوە.. ئیسرائیل بۆردومانى چەند ناوچەیەکى سوریا دەکات

جیهان

18/05/2019‌ 1428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فڕۆکەکانى ئیسرائیل بۆردومانى چەند ناوچەیەکى سوریا دەکەن و هێزى ئاسمانى سوریاش وەڵامى هێرشەکان دەداتەوە.

 

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو فڕۆکەکانى ئیسرائیل بۆردومانى چەند ناوچەیەکى سوریا دەکەن کە گونان دەکرێت بنکەى سەربازى ملیشیاکانى ئێران بن.

 

ئاماژەشیان بەوە کردوە، حکومەتى سوریا رایگەیاندوە هێزەکانى بەرگرى ئاسمانى وڵاتەکەى وەڵامى بۆردومانەکانى ئیسرائیلى داوەتەوە.

 

تائێستاش هێرشەکانى ئیسرائیل لەو ناوچانەى سوریا بەردەوامە.

 

س.هـ