سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەسەر ئاڵۆزیەکانى کەرکوک پێکدەهێنن

عیراق

18/05/2019‌ 637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر کێشە موڵکدارییەکانى ئەم دواییەى کەرکوک پێکدەهێنن.

 

بەپێى زانیارییەکانى شارپرێس لەسەر داواى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانى ئەم دواییەى پارێزگاى کەرکوک کە عەرەبەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵ و موڵکى کوردەکان.

 

لیژنەکە لە سێ ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پێکهاتەکانى کوردو عەرەب و تورکمان لەگەڵ سێ ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاو هەروەها لە نوێنەرى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق و سێ سەرۆکایەتیەکە پێکهاتووە.

 

لیژنەکە سەردانى کەرکوک دەکات و تیایدا لەبارەى کێشەى جوتیارە کوردەکانەوە لێکۆڵینەوە دەکەن کە عەرەبە هاوردەکان بە پشتیوانى پارێزگارى بەوەکالەت هێرش دەکەنە سەر ماڵ و موڵکى جوتیارە کوردەکان و دەریان دەکەن.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا ژمارەیەک لە هاوردە عەرەبەکانى کەرکوک هێرشیان کردە سەر موڵکى جوتیارە کوردەکان و دەستیان بەسەر ماڵى کوردەکاندا گرتو هەروەها لە چەند ناوچەیەکیش بەرهەمى دانەوێلەى کوردەکان دەدورنەوەو بۆ خۆیانى دەبەن.

س.هـ