شارپرێس:
بەرپرسێکی باڵای
دەریایی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پەیڕەوی لە تەکتیکێکی نوێ و ئاراستەیەکی تازە دەکات
بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ گەمارۆ سەپێنراوەکانی واشنتۆن
بۆسەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە .
هادی حەق شوناس
یاریدەدەری دامەزراوەی بەندەر و کەشتیوانی دەریایی ئێران لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی
“ILNA” ی ئێرانی رایگەیاندوە، تەکتیکی وەزارەتی نەوت بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان گۆڕانکاری
بەسەردا هاتووە ، بۆیە ئاساییە کە ئاراستەی جوڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانیشمان لە
بەندەرەکانمانەوە گۆرانکارییان بەسەردا بێت ".
حەق شوناس ئاماژەى بەوەشکردوە، نکووڵی ناکرێت بەراورد بە پێشوو ، هەناردەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانمان
دابەزیوە ، بەڵام هەرگیز دەرچوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان رانەوەستاوە".
ئەو بەرپرسە ئێرانییە
هیچ وردەکارییەکی تری لەسەر ئەو تەکتیک و ئاراستە تازەیە باس نەکردووە.
بەهۆی گەمارۆکانی
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە ، لە مانگی مایسەوە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ٥٠٠
هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دابەزیوە.
و. ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی