شارپرێس:
ئەلیسای لوبنانیو گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب، بەقسەكردن لەسەر كاریگەرییەكانی نەخۆشی شێرپەنجە لەسەر جەستەی هەوادارانی شۆك كرد.
ئەلیسا لەمیانی لێدوانێكی وتی: هێشتا كاریگەری نەخۆشییەكەی لەسەر ماوەو بەو هۆیەشەوە پاش ماوەیەكی تر لوبنان جێدەهێڵێت، ئەوەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەلیسا ماوەی رابردوو رایگەیاند، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بووە، پاش ماوەیەك لەوەرگرتنی چارەسەر نەخۆشییەكەی چارەسەر بووە.
ئەلیسا ئەوەشی راگەیاندووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەواو پێویستی بە نەشتەرگەرییە، كە لەمساڵدا ئەنجامیدەدات، بەبێ ئەوەی وردەكارییەكەی بخاتەڕوو.
هـ ـ ح