گواردیۆلا دڵی كەتەلۆنییەكان خۆش دەكات

وەرزش

19/05/2019‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، بە لێدوانێك دڵی هەوادارانی یانەی بەرشەلۆنەی خۆش كرد.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە یانەكەی هیچ پلانێكی نییە، بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان كریزمانی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

ئەو قسانەی پیپ دڵخۆشی بۆ هەوادارانی بەشەلۆنە پێبوو، بەهۆی ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە لەهەوڵدایە، كە ئەنتوان كریزمان بكرێت.

لەدوای هەوڵی بەرشەلۆنە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە، میدیاكان باسیان لەوە كرد، كە یانەی مان سیتی بەنیازە بێتە كێبڕكێی كڕینی ئەو یاریزانە، بەڵام گواردیۆلا ئەوەی رەتكردەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە