وێنە.. عێراقییەكان بەجلوبەرگە كەلتورییەكان یاری تۆپی پێ‌ دەكەن

عیراق

19/05/2019‌ 700 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆڕە كۆمەڵایەتی‌و میدیا عێراقی‌و جیهانی، چەند وێنەیەكیان بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بەیاری تۆی پێ‌، كە لەناوچەیەكی عێراق ئەنجامدراوە.

یارییەكە لەلایەن بەشێك لەگەنجامی پارێزگای دیالە لەناوەڕاستی عێراق ئەنجامدراوە، كە ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئەوانەی بەشداری یارییەكەیان كردووە، هەریەكەو جولەبەرگی كەلتوری نەتەوەكەی خۆی لەبەركردووە.

هەندێك لەگەنجەكان دشداشەو هەندێك جلی كوردی‌و هەندێكی تریش جلی نەتەوەكانی تری توركان‌و كلدان‌و ئاشووریان لەبەركردووە.

ئەو گەنجامە مەبەستیان بووە، رووی نەتەوەكانی خۆیان بەو هەنگاوە نیشان بدەن، هەروەها جەخت بكەنەوە عێراق هی هەموو پێكهاتەوەو نەتەوەكانییەتی بەهەموو جیاوازییەكانیانەوە.

هـ ـ ح