زانا چینییەكان هێلمێك درووست دەكەن بەخێرایی برینەكان ساڕێژ دەكات

sharpress.net

225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/05/2019‌

شارپرێس:
زانا چینییەكان جۆرە هێلمێكی جیوەییان درووست كردووە كە بەخێرایی برینەكانی ناوەوەی ئەندامانی جەستە سارێژ دەكات.

گۆڤاری Nature Communications باسی لەوە كردووە كە ئەو هێلمەجیوەییە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی بەسەركەوتووی بڕیوە كە لەسەر سارێژكردنی برینی دڵ و شاخوێنبەری ئاژەڵان تاقیكراوەتەوە.

دۆزەرەوەكان دەڵێن سەرجەم ئەو ڕێگایانەی ئێستا بۆ ساڕێژكردنی برینەكان بەكاردەهێنرێن ناتوانن بەخێرایی خوێن بەربوون بوەستێنن ئەگەر دڵ بەردەوام بێت لە لێدان ، بەڵام دوای دوو هەفتە لەبەكارهینانی ئەو هێلمە لە چارەسەركردنی دڵی بەراز تێبینی هیچ دزەكردنێكی خوێن یان شوێنەواری هەوكردنێكی شایانی باس بیت نەكراوە.

زاناكان دەڵێن هۆكارێكی سەرەكی مردنی بەشێك لە نەخۆشەكان ئەوەیە كە لەكاتی نەشتەرگەرییەكاندا ناتوانرێت دەست بەسەر خوێن بەربوونیاندا بگیرێت ، لەبەر ئەوەی ئەو برینەی خوێنی لێدەچۆرێت قورسە بدروێتەوە ، ئەوە سەرباری ئەوەی كاتێكی زۆریشی دەوێت ، لەبەر ئەوە بەكارهێنانی ئەو جۆرە كرێمە هێلمییە زۆر كاریگەر دەبێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved