دۆزینەوەی ئێسكەپەیكەری مرۆڤێك تەمەنی ٢٠٠٠ ساڵە و پێدەكەنێت

جیهان

19/05/2019‌ 4209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە باشووری روسیا جوتیارێك ئیسكەپەیكەرێكی پیاوێكی دۆزیوەتەوە، كە پێدەكەنێت و  تەمەنی (٢٠٠٠ ساڵ) دەبێت .

جوتیارەكە ناوی رۆستەم مۆدایۆڤە و لەپاڵ ئێسكەپەیەكەرەكە كۆمەڵێك چەك و خشڵی كۆن و كەلوپەلی گرانبەهای ناوماڵی دۆزیوەتەوە .

ئەو دۆزینەوەیە لەگۆرێكی نزیك دەریای قەزویندا بووە ، دەستبەجێش گواستراوەتەوە بۆ مۆزەخانەی "مێژووی ئەستراخان".

واگومان دەبرێت گۆڕەكە هی سەرۆكی هۆزی  "Sarmatian nomadic" بێت، كە تا سەدەی پێنجەمی زایینی دەستییان  بەسەر ئەو بەشەی روسیادا گرتبوو.

دۆزینەوەیە ئێسكەپەیكەرێك لەناو دارەمەیتێكی داریندا دۆزینەوەیەكی زۆر بەبەهایە ، ئەوە جگە لەوەی چەندین چەقۆ و كل و زێر و ئاوێنەی بچووك  و چەندین جۆر هەوڕی جۆراوجۆری تریشی لەگەڵ بووە  ، كە بەڵگەن لەسەر پایەبڵندی ئەو كەسە.

لەتەنیشتیشییەوە پەیكەری ئافرەتێكی درووستكراو لە برۆنز دۆزراوەتەوە كە لەگەڵ مەڕێكی قوربانیكراو لەگەڵی نێژراوە ، ئەوە جگە لە چەندین ئامێری درووستكراو لە بەرد .

لەیەكێك لە گۆرەكانی تردا پاشماوەی پیاوێكی بەتەمەن كەلەگەڵ ئەسپەكەی نێژراوە دۆزراوەتەوە ، كە دەوروبەری كەلەسەرەكەی بە گرێی نەخشێنراو بە زیو و برۆنز  جوانكاری بۆكراوە .

مێژووی ئەو نێژراوانە بۆ نزیكەی دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە ، ئەوەش ئەو ماوەیەیە كە هۆزەكانی "Sarmatian دەستیان بەسەر باشووری رووسیادا گرتبوو.

 وەرگێران:  ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی