كەرەستەیەكی ناو بنێشت مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاددەكات

sharpress.net

275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/05/2019‌

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەكان دەریدەخات، بەكارهێنانی هەندێك ماددەی زیادكراو بەخواردەمەنییەكان، وەك (E171) كاریگەری لەسەر میكرۆبەكانی ڕیخۆڵەدا دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هێلپ دەی، لێكۆڵەرانی هۆشدارییان لە بوونی ماددەیەكی زیادكراو بەخۆراكەكان داوە، كە بەزۆری لەهەندێك بەرهەمی وەك بنێشت و ساسی مایۆنێزدا بەكاردەهێنرێن و كەسەكان تووشی نەخۆشی ئیلتیهابی ڕیخۆڵەو شێرپەنجەی كلۆڕێكتاڵ ( لە ڕیخۆڵەی ڕاست)دا دەكەن.

لەو لێكۆڵینەوەدا لێكۆڵەران كاریگەری ماددەی زیادكراوی (E171) تیتانیۆم دیۆ ئۆكسید (Titanium Dioxide)یان لەسەر تەندروستی مشكەكاندا لێكدانەوە بۆ كرد. 

ئەو ماددە خۆراكییە بەڕێژەیەكی زۆر لە هەندێك خواردن و هەندێك دەرمانی چارەسەریدا وەك مادەی سپیكردنەوە سوودی لێدەبینرێت.
 
لێكۆڵەرانی زانكۆی سیدنی ئوستڕاڵیا بەو ئەنجامە گەیشتن، بەكارهێنانی مەوادی خۆراكی E171 كاریگەری لەسەر میكرۆبەكانی ڕیخۆڵەدا دەبێت و دەتوانێت هەندێك نەخۆشی وەك ئیلتیهابی ڕیخۆڵەو و شێرپنجەی كلۆڕێكتاڵی بەدواوە بێت.

ڤۆسیچ كێرزانوڤسكی، ئەندامی تیمی لێكۆڵینەوەكە لەو بارەیەوە دەڵێت: زۆر بەوردی ئەوە سەلمێنراوە، كە ئەم پێكهاتە كاریگەری لەسەر فیسیۆلۆجی و تەندروستیدا دەكات.

ڤۆسیچ لەبەردەوامیشدا هەروەها دەڵێت: ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ئێمە ئەوەیان دەرخست، كە بەكارهێنانی ئەو خۆراكانەی ماددەی (E171) یان تێدایە، كاریگەری لەسەر میكرۆبیۆمی ڕیخۆڵەو ئیلتیهابی ڕیخۆڵەدا دەبێت و دەتوانێت نەخۆشی شێرپنجەی كلۆڕێكتاڵی بەدوادا بێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved