شارپرێس: وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی میترۆی مۆسكۆ وەك توحفەیەكی بیناسازی راستەقینە وایە ، ئەو جێگایە تەنیا هەر ئامرازێكی گواستنەوە نییە بۆ خەڵك و گەشتیاران ، بەڵكو بە ئەفسانە و نهێنییەكانی بۆتە جێیەكی جێسەرنج و بەبایەخ . یەكەم هێڵی میترۆی مۆسكۆ لەساڵی ١٩٣٥ كرایەوە ، بەپێی داواكاری جۆزێڤ ستالین دەبوو میترۆی سۆڤێت وەك یەكێك لە سیمبوڵە دیارەكانی ئەوكات وابێت ، لەبەر ئەوە بڕێكی زۆر پارەی بۆ بنیادنانی وێستگەكانی و رازاندنەوەی لێ خەرجكرا . بەهۆی پەنجەرە شووشە رەنگاورەنگەكانی و دیكۆرە كەشخەكانی و چەندین پەیكەر و نەخش و نیگاری دیار و تابلۆكانی سەر كاشییە رەنگاورەنگەكانی ، بەئاسانی دەتوانرێت بە وێستگەكانی میترۆی مۆسكۆ بگوترێت "كۆشكەكانی ژێرزەوی". لە كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ دا ١٧ وێستگەی تر كرانەوە و ٣٣ كیلۆمەتر لە هێڵی تازە بۆ میترۆكە زیادكرا ، بەوە ژمارەیەكی پێوانەیی لە مێژووی میترۆی مۆسكۆ تۆمار كرد . میترۆی مۆسكۆ لە ٢٢٢ وێستگە پێكهاتووە ، كە ٤٤ یان وەك پێگەی كولتووری رۆشنبیری ناسێنراون ، هەروەك ٤٠ یان وەك ڕووخساری شوێنەواری كولتووری تەلارسازین .