دۆناڵد ترامپ هێشتا چاوەڕێی تەلەفۆنی بەرپرسانی ئێرانە

جیهان

19/05/2019‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی بەرپرسانی واشنتۆن، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، هێشتا چاوەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنی بەرپرسانی ئێرانە.

رۆژنامەی "ۆوڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە ترامپ پێی وایە بەرپرسانی ئێران دواجار باوەڕ بەوە دەكەن، كە دەبێت لەگەڵ لایەنی ئەمریكی گفتوگۆ بكەن، بۆیە چاوەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنی بەرپرسانی تارانە.

پێشتر ئەوە بڵاوكراوە، كە دۆناڵد ترامپ ژمارە تەلەفۆنەكەی خۆی داوە بەباڵوێزخانەی سویسرا لەتاران، بۆ ئەوەی بیدەنە بەرپرسانی ئێران‌و پەیوەندی پێوە بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە گرژی زۆر لەنێوان ئێران ئەمریكا دروست بووە، كە بەرپرسانی تاران تائێستا رەتیدەكەنەوە لەگەڵ واشنتۆن بچنە گفتوگۆوە.

هـ ـ ح