وەزیری دەرەوەی یۆنان: 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر كورد و یۆنانییەكان خاوەنی ئەنادۆڵ بوون

کوردستان

19/05/2019‌ 10836 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیكۆس نیكۆسی وەزیری دەرەوەی یۆنان، لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا وتی: تەنیا دوو لایەن بۆیان هەیە بانگەشەی ئەوە بكەن نیمچەدورگەی ئەنادۆڵ (توركیای ئێستا)  زەوی ڕەسەنی خۆیانە. 

نیكۆس نیكۆس وتیشی: نیمچە دوورگەی ئەنادۆڵ خاكی كورد و یۆنانییەكانە، ئەوان 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەسەر ئەو خاكەدا ژیاون، هەر كەسێكی دیكەش بانگەشی موڵكداری  ڕەسەنی ئەو خاكە بكات خەون و خەیاڵە و هیچی تر.

هەروەها وتی: كورد و یۆنانییەكان هەمیشە لەسەر ئەو خاكەدا ژیاون و لێی دانەبڕاون، یۆنانییەكان لە بەشە ڕۆژئاوایەكەی نیمچە دوورگە‌ی یۆنان‌ نیشتەجێ بوون،  كوردەكانیش لە بەشە ڕۆژهەڵاتییەكەی نیمچە دوورگەكە كە خاكی كوردەكان بووە.

سەرچاوە: منبج ئەلحەدەس
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر

بەپەلە