سیستانی هەڵوێست لەسەر ململانێی ئێران و ئەمەریكا رادەگەیەنێت

عیراق

19/05/2019‌ 1306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی لوبنانی پێشبینی دەكات لەوتاری هەینیدا مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكانی عێراق عەلی سیستانی هەڵوێستێكی "یەكلاكەرەوە" لەسەر ململانێی نێوان ئێران و وڵاتە یەكگرتووەكان دەرببڕێت ، رۆژنەمەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە سیستانی هەمان هەڵوێستی پێسووی دووبارە دەكاتەوە كە لەكاتی پێشوازیكردنی لە جینین هینیس بلاسخارت  نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەریبڕیبوو.

بەپێی رۆژنامەكە، چاوەڕێ دەكرێت لەڕێگای وتاری هەینییەوە عەلی سیستانی مەرجەعی ئاینی شیعەی عێراق هەڵوێستێكی روون و یەكلاكەرەوە لەسەر ملمانێی نێوان ئێران و وڵاتە یەكگرتووەكان دەرببڕێت ، بەوپێیەش هەڵوێستی مەرجەعییەت  هەڵوێستی عێراق لەو ململانێیەی ناوچەكە بەدیاردەخات .

هەر بەپێی رۆژنامەكە پێدەچێت مەرجەعییەت هەمان هەڵوێستی پێشووی دووبارە بكاتەوە بەوەی لەكاتی پێشوازیكردنی لە سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق پێش دوو مانگ دەریبڕی بەوەی عێراق خواستی وایە پەیوەندی باش  و هاوسەنگی لەگەڵ هەموو لایەنەكان هەبێت ، ئەوەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش ،  بێ دەستوەردان لەكاروباری یەكتر  و زیان گەیاندن بە سەروەری و سەربەخۆیی  یەكتر، هەروەك عێراقیش نابێتە وێستگەیەك بۆ زیانگەیاندن بە هیچ لایەنێك ". ، كە هەندێ كەس وایان لێكدایەوە نەجەف ڕێگە نادات عێراق ببێتە دەروازەیەك بۆ هێرشكردنە سەر ئێران .

هەروەها رۆژنامەكە لوبنانییەكە بڵاویكردەوە، ئەمجارە مەرجەعیەت پشت بە ناردنی پەیام نابەستێت ، بەڵكو هەڵوێستەكەی بە ڕوون و راشكاوی دەردەبڕێت ".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی