پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای "ئەوەت لەكوێ هێنا" تێدەپەڕێنێت

عیراق

19/05/2019‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای كۆتاییهاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ، ئەنجوومەنی نوێنەران دەستدەكات بە خوێندنەوەی پرۆژە یاسای "ئەوەت لەكوێ هێنا" ، پێشبینیش دەكرێت لەماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا پرۆژەكە تێبپەڕینرێت .

محەمەد غەزی سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی یەكەمی دوای جەژنی رەمەزان پرۆژە یاساكە دەخاتە بەرنامەی كارەوە تا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت و پێش تێپەراندنی دوا مشتوماڵی بۆ بكرێت .

سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێت "تێپەراندنی ئەو پرۆژە یاسایە هاندەرێكە بۆ هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی میریی و كۆمەڵگەیی ، پاڵنەرێكیشە بۆ لێپێچینەوەكردن لەگەڵ سەرەزلەكانی گەندەڵی تا ئاشكرا ببێت ئەو موڵك و ماڵەیان چۆن دەستكەوتووە؟.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی