دوای بڕیارەكەی وڵاتانی كەنداو.. ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لەكوێت جێگیردەكرێن

جیهان

19/05/2019‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەیەكی كوێتی بڵاویكردەوە، ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لەوڵاتەكەی جێگیربوون، دوای ئەوەی وڵاتانی كەنداو لەرازی بوون بە بڵاوەپێكردنی سەربازانی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی القبس-ی كوێتی، كوەێت لەنموونەی ئەو وڵاتانەیە، كە سەربازانی ئەمریكا لەوڵاتەكەی جێگیر دەكرێت.

ڕۆژنامەكە لەزاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویشیكردەوە، بەپێی ڕێكەوتننامەی ئەمنی هاوبەشی كوەێت و ویلایەتە یەكگرتووەكان، كوەیت میوانداری هێزەكانی ئەمریكا لەوڵاتەكەی دەكات.

"القبس" هەروەها بڵاویكردەوە، بارەگای ئەو هێزانەش لە شارۆچكەی سەربازی مەلیك خالید لەپارێزگای "حفرالباگن" لەنزیكی وڵاتی كوەێت و عێراقدایە.

سەرچاوەكانی ڕۆژنامەكە ئەوەشیان راگەیاندووە، وڵاتی كوێت لەدانیشتنی سەربازی ئەمریكا و وڵاتانی عەرەبی دەوروبەری كەنداو، كە لە مەنامەی پایتەختی وڵاتی ئەردەن بەڕێوەچوو، بەشداربووە، كە لەو دانیشتنەدا ئەمنیەت و ئاسایش بۆ كەشتیوانی و بازرگانی ئازاد لەناوچەی كەنداو تاوتوێكراوە.

وەرگیڕان: یاسین نادر