باڵیۆزە نوێكەی ئەمریكا بۆ عێراق هەر بەرێگاوە هەڕەشە لەئێران دەكات

عیراق

19/05/2019‌ 1022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعێراق، لەیەكەمین لێدوانی لەباڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، یەكەم پەیامی خۆی لەدژی هەڕەشەو مەترسێكانی ئێران لە عێراقدا دەربڕی.

ماتیۆ تۆلەر، كە ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بڕیاری دانانی ئەوی وەك باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعێراق لەشوێنی دۆگڵاس سیلیمان پەسەندكرد، لەیەكەم لێدوانیدا وڵاتی ئێرانی بەدەستێوەردان لەكاروباری عێراقدا تاوانبار كرد.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "بغدد الیوم"، ئەو لە گفتگۆیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەووساندا ڕایگەیاندووە "ئێمە پلانی پشتیوانی لەعێراقمان لە بەرانبەر دەستێوەردانە دەرەكییەكاندا هەیەو ئێرانیش تاوانبارە بەدەستێوەردان لەكاروباری وڵاتی عێراق".

تۆڵەر ڕاشیگەیاند "عێراق لەئێستادا وەختە دەبێتە ئاگرخۆشكەری جەنگی نێوان ئەمریكاو ئێران بەهۆی میلیشیا ئێرانییەكانەوە، كە ئێمەش دەبێت دڵنیا بینەوە عێراق دەتوانێت هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لەخۆی دووربخاتەوە، كە ئێران سەردەمداری ئەم هەڕەشانە لە یەكپارچەیی و سەقامگیری عێراقە.

پێشتریش بەرپرسێكی باڵای عێراق لەگفتگۆیەكی بە پێگەی "العربی جدید"ی ڕاگەیاندبوو، باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعێراق یەكێكە لەنەیارە سەرسەختەكانی ئێران، هاوكات ڕۆڵی هەبووە لەپێشكەشكردنی كۆمەكی وڵاتەكەی بە هاوپەیمانی عەرەبی دژ بە حوسییەكان لەیەمەن، چونكە پێشتر باڵیۆزی ئەمریكا لەسەنعا بووە.

وەرگێڕان: یاسین نادر