شارپرێس:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق داوایكرد كارمه‌ندانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل-ی ئه‌مریكی به‌په‌له بۆسه‌ر كاره‌كانیان له‌به‌سره بگه‌ڕێنه‌وه.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئیكسۆن مۆبیل له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی قرنه له‌پارێزگای به‌سره ڕایگه‌یاند، ئه‌و كاره قبوڵكراو نییه و به‌بێ پاساوه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق داوای له‌كارمه‌ندانی ئیكسۆن مۆبیل كرد، ده‌ستبه‌جێ بۆسه‌ر كاره‌كانیان له‌به‌سره بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌شڵێ، كشانه‌وه‌یان په‌یامێكی هه‌ڵه‌یه بۆ عێراق.
غه‌زبان باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی سه‌لامه‌تی بۆ كارمه‌نده‌كانی ئیكسۆن مۆبیل دابینده‌كات، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكومه‌تی عێراق و ئیكسۆن مۆبیل له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كۆده‌بنه‌وه.
ڕ . ج