شارپرێس:
هاتنی كه‌شتی جه‌نگیی ئه‌براهام لینكن-ی ئه‌مریكی بۆ كه‌نداو هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ ئێرانییه‌كان نه‌بوه‌ته جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێ، به‌ڵكو عێراقییه‌كانیش ترسی خۆیان له‌و كه‌شتییه جه‌نگیه‌ی ئه‌مریكا ناشارنه‌وه.
ئایا شه‌ڕ ڕووده‌دات؟ ئه‌وه پرسیاری زۆرێك له‌عێراقییه‌كانه كه ئه‌وه‌نده نابێت له‌شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، توندڕه‌وترین گروپی سه‌ده‌ی 21 بونه‌ته‌وه، ئێستاش له‌گه‌ڵ هاتنی كه‌شتی جه‌نگیی ئه‌براهام لینكن بۆ كه‌نداو، كه مه‌به‌ست لێی ئاماده‌كاریی ئه‌مریكایه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك به‌رامبه‌ر به ئێران، عێراق هاوشێوه‌ی ئێران ترسی لێنیشتووه.
ئه‌بو حه‌مودی كه هاوڵاتییه‌كی عێراقه ترسی خۆی له‌هاتنی ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییه ناشارێته‌وه، ئه‌و كه ئۆتۆمبێلێكی سایبای دروستكراوی ئێرانی پێیه ده‌ڵێ:"كه‌شتی ئه‌براهام لینكن به‌مانای ئه‌وه دێت كه ناوچه‌كه له‌چاوه‌ڕوانیی گورزێكی كوشنده‌دایه".
ئه‌بو حه‌مودی باس له‌و كاته ده‌كات كه ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌وه له‌جه‌نگی كه‌نداودا له‌عێراقیدا و ده‌ڵێ:"به‌باشی بیرمه ساڵی 1991 كه ئه‌مریكا به‌غدای بۆردومانكرد، شه‌وێكی ترسناك بوو كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ئه‌مریكا له عێراق بدات، به‌ڵام لێیدا".
له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا، هاووڵاتیانی شاره‌كه دوای به‌ربانگ سه‌ردانی چایخانه و قاوه‌خانه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌سه‌ر مێزه‌كانیان باس له‌گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌وان كه ترسی جه‌نگ هێشتا له‌دڵیاندایه ده‌ڵێن:"ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر ئامانجێكی دیارینه‌كردبێ، له‌خۆڕا كه‌شتی جه‌نگی ئه‌براهام لینكن ناجوڵێنێت".
حسێن ڕه‌شید، كه ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌و نوسه‌ره هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ به‌ئه‌سته‌م نازانێ، ئه‌و ده‌ڵێ باش ئه‌و یاده‌وه‌رییه ناخۆشه‌ی بیره كه كه‌شتییه جه‌نگیه‌كه‌ی ئه‌مریكا شاری به‌غدای بۆردومانكرد، له‌هه‌مان قاوه‌خانه سینان سالم دانیشتووه‌و هاوشێوه‌ی حسێن ڕه‌شید پێیوایه جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه، ئه‌و ده‌شڵێ ئه‌و شه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراقیدا زۆر كتوپڕ بوو، هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان گۆڕان.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر نیگه‌رانیی هاووڵاتیانی عێراق بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی نوێ، كه‌سانێكی دیكه‌ش هه‌ن ده‌ڵێن شه‌ڕ ڕوونادات.
ئه‌یسه‌ر جه‌رجه‌فچی، چالاكوانی مه‌ده‌نی پێیوایه جوڵاندنی ئه‌و كه‌شتییه ته‌نیا "فشارێكی ده‌رونییه‌و ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كه ناجوڵێنێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌ی جوڵاندنه‌كه‌ی نه‌دابێت".
ڕ . ج