شارپرێس:
به‌ر له‌دووباره به‌ڕێوه‌چوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له‌ئیستانبوڵ، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته پلانی دورخستنه‌وه‌ی زاواكه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات هه‌یه.
بڕیاره ڕۆژی 23ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له‌شاری ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێته‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له‌ئێستاوه له‌سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئیستانبوڵ نزیكبووه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداون، ئه‌گه‌ر پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه، گۆڕانكاریی گه‌وره له‌ڕوی ئابوورییه‌وه ده‌كات.
دیارترین به‌ڵێنێك كه ئه‌ردۆغان به‌سه‌رمایه‌داره‌كانی ئیستانبوڵی داوه دورخستنه‌وه‌ی بیرات بایراك، وه‌زیری دارایی‌و زاوای خۆیه‌تی له‌پۆسته‌كه‌ی، چونكه ئه‌ردۆغان پێیوایه بایراك نه‌یتوانیوه به‌پلانێكی تۆكمه ڕێگه له دابه‌زینی به‌های لیره بگرێت، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب.
ئه‌ردۆغان هه‌وڵده‌دات ئه‌مجاره به‌تیرێك دوو نیشانه بپێكێت، ئه‌ویش لابردنی بایراك له‌پۆستی وه‌زیری دارایی بۆ ڕازیكردنی سه‌رمایه‌داره‌كان، هه‌روه‌ها دانانی ئارسین ئۆزنس، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی "ئیش بانك" كه ناوبراو له‌لایه‌ن پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په)ه‌وه پشتگیریی ده‌كرێت، هاوكات ئیش بانك به‌یه‌كێك له‌بانكه به‌هێزه‌كانی توركیاش هه‌ژمارده‌كرێت.
ڕ . ج