یانه‌یه‌كی ئیتاڵی داوای ئه‌لێگری ده‌كات

وەرزش

19/05/2019‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئیتاڵییه‌وه‌ دواكراوه‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی وه‌ربگرێت.

به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا، ئه‌لێگری له‌لایه‌ن یانه‌ی ڕۆماوه‌ داواكراوه‌ كه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ وه‌ربگرێت.

دوای پێنج ساڵ له‌به‌رده‌وامیی له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی یۆڤانتۆس، هه‌ینی ڕابردوو ئه‌لێگری ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی یۆڤانتۆس بوو.

تا ئێستا به‌فه‌رمی ئه‌لێگری ئه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌دنیای ڕاهێنان به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود پشوو وه‌رده‌گرێت.

ڕ . ج