شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگهیاند، وڵاتەکەی جەنگی ناوێت، بەڵام لێشی ناترسێت، دهشڵێت، "ئێران توانای ئەوەی هەیە ناوچەکە بەرانبەر بە دوژمن بکات بە پارچەیەک لە ئاگر".
لیوا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگهیاندووه، "جیاوازی نێوان ئێمە و ئەوان ئەوەیە کە ئەوان لە جەنگ دەترسن و ویستی تەواویان بۆ شەڕ نییە".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئێران لە رواڵەتدا ڕووبەڕووی دوژمنێکی بەهێز بۆتەوە، بەڵام لەناوەوەدا لێکداڕزیوە".
فەرماندەی سوپای پاسداران پێیوایە، کە ئەمریکییەکان لە حاڵەتی پەرچەکرداردان و هەڕەشەکانیان بە شێوەی پەرچەکردار دەردەبڕن، دەشڵێت، "ڕووبەڕووی دوژمنێک دەبینەوە کە لە ڕواڵەتدا بەهێزە، بەڵام لەناوخۆیدا داڕزیوە و خۆی دەخواتەوە، بەواتایەکی دیكه ئەو وڵاتە لەناوەوەدا فشەڵ و خۆنەگرە، ئەوەش ئەو ڕێگایەیە کە هەموو هێزە شەیتانییەکان پێیدا دەڕۆن".
سەلامی رونیكردهوه، "لەکاتێکی نزیکدا پایەکانی ئەو هێزەی لە رواڵەتدا زەبەلاحە تێکدەشکێنین، چونکە ئەوان هەست بە شەکەتی و نائومێدی دەکەن و لەدەرچەیەک دەگەرێن لێیەوە بگەڕێنەوە".
سەبارەت بە ئیسرائیل فەرماندەی سوپای پاسداران وتویەتی، "ئیسرائیل خۆی بێدەنگ کردووە، چونکە دەزانێت ئەگەر ویلاتە یەکگرتووەکان هێرش بکاتە سەر ئێران ئەوا ئەو وڵاتەش دەبێتە گۆرەپانی جەنگ".