خەلیل سەرکانی: خەڵک بە ئەمەکە بەرامبەر راستگۆی و سادەیی و پاکی و قەڵەمەکەی کاک نەوشیروان

کوردستان

19/05/2019‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەلیل سەرکانی ده‌ڵێت، خەڵکی کوردستان بە ئەمەکە بەرامبەر راستگۆی و سادەیی و پاکی و قەڵەمەکەی کاک نەوشیروان، چونکە کاک نەوشیروان مۆڵکی تەنها حیزب و بزوتنەوە و کەسی لایەنێک نییە، بەڵکو سەرمایەیەکی گەروەیە بۆ میلەتەکەی و خەڵک ئەمەکە بۆ خەباتی نیوسەدەی ئەو تێکۆشەرە.

خەلیل سەرکانی، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە دوەم ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا به‌میدیاكانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی راگەیاندووه‌، "ئەمڕۆ دو ساڵی تەواو بەسەر کۆچی ناوادەی مێژونوس و رێبەر و پێشمەرگە و کۆمەڵناس و رۆژنامەنوس نەوشیروان مستەفادا تێدەپەڕێت کە لە دەستدانی ئەو کەسایەتییە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد، ماوەیەکی زۆری دەوێت تا کەسایەتییەکی وا دێتە مەیدانەوە".

ئەوەیخستەڕو، "کاک نەوشیروان تەنها سەرکردەیەکی سەربازی نەبو، بەڵکو لە سەردەمی میرەکانی کوردەوە تا بیستەکانی سەدەی (19) کۆمەڵێک کەسایەتی و رابەری ناسیۆنالیستی هەبون، بەڵام رێبەرێکی کورد نابینی خەسڵەتی گەورەی وەک نەوشیروان مستەفا تێدابێت کە توانای رابەرایەتی هەبێت و کەسایەتییەکی فرەلایەنی تەواو بە ئەزمون و شارەزا بێت لەسەرجەم بوارەکان پێشمەرگایەتی و نوسین و ئەدەب و رۆژنامەنوسی و میژو کۆمەڵناسی".

خەلیل سەرکانی وتیشی، "کاک نەوشیروان دوای سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێ، ئەو سەردەمە لە نەمسا خەریکی نوسینی دو نامەی دکتۆرا بوە، لە پێناو بەرژەوەندی میلەتەکەی و ئەو بێئومێدییە روی لە خەڵک کردبو، وازی لە هەمو شتێک و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هێنا و گەڕایەوە شاخەکانی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بەو سەردەمی بێئومێدییەی کە باڵی بەسەر کوردستان گرتبو، شانی دایە بەر خەبات بۆ گۆڕینی شکست بۆ سەرکەوتن".

سه‌ركانی وتیشی، "کاک نەوشیروان، رێبەر بو بۆ هەر هەلومەرجێکی سیاسی و بەرنامەی هەبو، وەک رێبەرێک تا دوا مەنزڵ و راپەڕین ئەو خەباتەی بە ئەنجامگەیاند کە لە پێناویدا خەباتی کرد و تەمەنی پێبەخشی".