شارپرێس:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوای زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات و رایگه‌یاند، چیتر پێویستە ڕێكکەوتننامەی دەباشان بخرێتە بواری جیبەجێکردنەوە.
سامان گەرمیانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له نوسینێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی، "چیتر پێویستە ڕێکەوتننامەی دەباشان بخرێتە بواری جیبەجێکردنەوە، کە ئەمەش خەونی هەردوو سەرکردەی هەمیشە زیندوو مام جەلال و کاک نەوشیروان بووە".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شڵێت، "با چیتر نەهێڵین بیروڕای کەمینەیەک سەرکەوێت بەسەر خواستی گەلێکدا!".
17ی ئایاری 2016 یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوانیان ناسراو به رێككه‌وتنامه‌ی ده‌باشانیان واژۆكرد.
ره‌شنوسی رێككه‌وتنه‌كه له 11 به‌ش‌و 25 مادده پێكهاتووه، تێیدا هه‌ردوولا تێڕوانینی هاوبه‌شی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌حزب، ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، عێراق‌و ناوچه‌كه له‌رووه سیاسی‌و ئابورییه‌كانه‌وه.
رێككه‌وتنه، ئاماژه‌ی به‌پێویستی ئاماده‌كردنی ده‌ستورێكی دیموكراتیانه‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان كردووه له‌گه‌ڵ به دامه‌زراوه‌یكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، له‌باره‌ی چه‌ندین كه‌رتی تره‌وه له‌نێویاندا پرسی نه‌وت، داوای چاكسازی‌و شه‌فافیه‌تی كردووه.
ه.م