شارپرێس:
سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا په‌یامێكی هەڕەشەی ئاڕاسته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران كرد‌و رایگه‌یاند، "ئەگەر ئێران دەیەوێت شەڕ بکات، ئەوا دەبێتە کۆتایی ئێران".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "ئەگەر ئێران دەیەوێ شەڕ بکات، ئەوە دەبێتە کۆتایی فەرمی بۆ ئێران. هەرگیز جارێکی دیکە هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نەکەن".
ئه‌و په‌یامه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی دێت كه ئه‌مشه‌و موشه‌كێك له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كه‌وته خواره‌وه.
ه.م