گەلاتەسەرای بووە پاڵەوانی ئه‌مساڵی خولی تورکیا

sharpress.net

175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/05/2019‌

شارپرێس:
یانه‌ی گەلاتەسەرای توركی لە ھەفتەی ٣٣هه‌مینی خولی سوپەر تۆتۆی توركیا بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی بەشاک شەھیر مێدیپۆلی بردەوە و بووه‌ پاڵەوانی خوله‌كه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە ھەفتەی ٣٣یەمینی خولی سوپەر تۆتۆ یانەی گەلاتەسەرای بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی بەشاک شەھیر مێدیپۆلی بردەوە و پاڵەوانییەتی خۆی پێش کۆتایھاتنی خولەکە بە یەک ھەفتە راگەیاند.

لە گێمی یەکەم و بە دیاریکراوی لە خولەکی ٤٦ی یارییەکەدا، یاریزان فێگۆلی و لە خولەکی ٦٤ی یارییەکەدا یایزان ئۆنیارکۆ دوو گۆڵیان بۆ یانەی گەلاتەسەرای تۆمار کرد و لە بەرامبەردا تاکە گۆڵی یانەی بەشاکشەھیر لەلایەن ریاز بایج تۆمار کرا.

بەم ئەنجامەش یانەی گەلاتەسەرای بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی بەشاک شەھیر مێدیپۆلی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولی سوپەر تۆتۆی تورکیا. 
ه.م





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved