مباپی چاوی لەعەرشەكەی میسییە

sharpress.net

183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/05/2019‌

شارپرێس:
كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان چاوی لەعەرشەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە.

كیلیان مباپی بۆ ئەوە چاوی لەعەرشەكەی میسییە، كە ببێتە گۆڵكاری پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا، ئەویش تۆماركردنی زۆرترین گۆڵە.

میسی ئێستا 36 گۆڵی هەیەو گۆڵكاری خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپایە، لەبەرانبەردا مباپی تەنیا 32 گۆڵی هەیە.

میسی هیچ یارییەكی نەماوە ئەنجامیدات، بەڵام مباپی یەك یاری ماوە ئەنجامی بدات، كە لەو یارییەدا دەبێت زیاتر لە چوار گۆڵ بكات، ئینجا دەتوانێت ببێتە گۆڵكاری خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved