راستی سەردانی رۆناڵدۆی دیاردە بۆ عێراق

عیراق

20/05/2019‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی دبلۆماسی عێراقی، راستی سەردانی رۆناڵدۆی دیاردەی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیلی بۆ وڵاتەكەی ئاشكراكرد.

سەرچاوەكە قسەی بۆ كەناڵی RT كردووەو ئاشكرایكردووە، تائێستا هیچ شتێكی یەكلاكەرەوە لەبارەی سەردانی رۆناڵدۆ بۆ عێراق نییە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، كە ئەوەی ئێستا هەیە یانەی بەلەد وەلید، كە رۆناڵدۆ سەرۆكایەتی دەكات، ئەكادیمیایەكی تۆپی پێ‌ دەكاتەوە لەعێراق، ئیتر دیار نییە رۆناڵدۆ سەردان دەكات، یان نا.

هەروەها جەختیكردووەتەوە، كە ئەگەر رۆناڵدۆ نیازی ئەو سەردانەی هەبێت، ئەوە حكومەتی عێراقی ئامادەیە زۆرترین ئاسانكاری بكات.

هـ ـ ح