نەوال زغبی وادەی وازهێنان لەگۆرانی وتن ئاشكرادەكات (+ڤیدیۆ)

هەمەڕەنگ

20/05/2019‌ 677 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی لوبنانی‌و دیاری عەرەب "نوال الزغبی"، باسی ئەو وادەیەی كرد، كە بڕیارە تێدا واز لەگۆرانی وتن بهێنێت.

"الزغبی" لەمیانی بەرنامەی "عائشە شو" لەتەلەفزیۆنی "النهار"، وتی: چەند جارێك ویستوویەتی واز لەگۆرانی وتن بهێنێت، جاری یەكەم لەلوتكەی سەركەوتنی بووەو جاری دووەمیش كاتێك هاوسەرگیری لەگەڵ والید كردووە.

هەروەها ئاشكرایكردووە، ئێستا بڕیاریداوە، كە لەتەمەنی 60 ساڵی بەتەواوی واز لەگۆرانی وتن‌و كاری هونەری دەهێنێت.

هـ ـ ح