ویستی بەنرخێكی كەم لێوەكانی ئەستوور بكات بەڵام نەیزانی ئاوای لێبەسەر دێت

تەندروستی

20/05/2019‌ 1428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتێكی بەریتانی لەرێگای تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە نۆڕینگەیەكی پزیشكی دەدۆزێتەوە تاوەكو بە نرخێكی زۆر هەرزان لێوەكانی بۆ ئەستوور بكات ، بەڵام لەئەنجامدا تووسی ئازار و دەردەسەرییەكی زۆر بوو .

كیلی ماكفیكەر دەڵێت: ئەستووركردنی لێوەكانی تەنیا بە ٩٠ جونەیهی ئیستەرلینی گەلێك كێشە و نارەحەتی بۆ درووست كردووە، كە هەرگیز بیری لێنەكردووەتەوە.

بەجۆریك بۆ چارەسەركردنی پزیشكەكان ناچار بوون زیاتر لە جارێك بۆماوەی دوو كاتژمێری تەواو  لێوەكانی كون بكەن ، ئەوەش ناچاری كردووە كە بەهۆی ئەو شێواوییەی لەلێوەكانیدا درووست بووە  بۆماوەی ٣ هەفتە لەماڵەوە خۆی بشارێتەوە .

ماكفیكەر دەشڵێت: لێوی سەرەوەم لە هی خوارەوەم گەورەتر بوو ، لێوم وەك لێوێكی ترسناكی مراوی لێهاتبوو ، بۆماوەی سێ هەفتە لەماڵەوە خۆم قەتیس كرد ، ئەو كاتەشی دەچووم بۆ كار گەردانەیەكم لە لێوەكانم دەئاڵاند.

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی