بـزانـە جـگـەرت چـی لـێـدێـت ئـەگـەر رۆژانـە سـیـر بـخـورێـت؟

sharpress.net

2686 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/05/2019‌

شارپرێس:
سوودەكانی سیر ناژمیردرێن، لەبەر ئەوەی سیر  تام‌و بۆنی خواردن خۆش دەكات ، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات ، پرۆسەی هەرسكردن ئاسان دەكات ، پرۆسەی جێگرەوەی خۆراكی خێرا دەكات ، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، كاری جگەر باشتر دەكات و گەلێك ماددەی جۆربەجۆری سوودبەخشی تریشی تێدایە .

ترشی ئەمینی میسونین، كە لە پێكهاتەی سیردایە خانەكانی جگەر دەپارێزێت ، هەروەك ئەلیسین كە لە ڕیشاڵەكانی سیردایە ڕێگری دەكات لە وێرانبوونی خانەكانی جگەر ، ئەوە جگە لەوەی كارەكانی زراویش  باش دەكات .

بەڵام لەگەڵ ئەو سوودانەش ، پزیشكان ئامۆژگاری هەموو كەس ناكەن كە سیر بخۆن ، راستە بەسوودە ، بەڵام كاتێك كە جگەر ساغ و بیكێشە بێت .

پزیشكان دەڵێن: ئەو كەسانەی جگەریان كێشەی هەیە ئەگەر سیر بخۆن ئەوە زیانی هەیە ، لەبەر ئەوەی لەكاتی دووكەرتبوونی میسۆنین‌و ئەلیسین ماددەی ژەهراوی درووست دەبێت ، كە جگەری ساغ دەتوانێت مامەڵەی لەگەڵ بكات ، بەڵام جگەری نەخۆش ناتوانێت بەرپەرچی بداتەوە و حاڵەتەكەی خراپتر دەبێت .

لەبەر ئەوە ئەگەر ویستت سیر بخەیتە ناو سیستەمی خۆراكیتەوە ، ئەوە ڕاوێژ بە پزیشك بكە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved