چــۆن دەرمـان لـەڕەز و بــاخــەكـــانـدا بــەكــار بــهــێـنـــرێــت

sharpress.net

238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/05/2019‌

شارپرێس: یاسین نادر
ئەندازیاری كشتوكاڵی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای هەڵەبجە (ئومێد ئەحمەد) ڕێنمایی تایبەت بەوەشاندنی دەرمان لەنێو ڕەزو باخەكاندا بەهاووڵاتیانی پارێزگاكە دەدات و ڕایدەگەیەنێت پێوستە ڕەچاوی زۆر بواری پلەی گەرمی و فێنكی و بەكارنەهێنانی سەرەڕۆیانەی دەرمان بكرێت، تا زیانگەیاندن بەباخەكانی ناوچەكەی بەدواوە نەبێت.

گەرچی ئەم ڕێنمایی و خاڵانە بۆ باخەوانان و خاوەن باخەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە، بەڵام سوودێكی گشتی بۆ هەموو هاووڵاتییەكی خاوەن باخ هەیە.

لێرەدا خاڵە سەرەكییەكان بۆ وەشاندنی دەرمان لەزاری ئەم ئەندازیارە كشتوكاڵییەوە بەمشێوە دەخەینەڕوو.

چەند خاڵێك لەبارەی بەكارهێنانی دەرمانەوە:
قڕكەری گژوگیا لەپلەی گەرمی سەرو(۱٥)ی سەدییەوە دەبێت بەكاربهێنرێت.

دەرمانی باخ لەهەوای فێنكدا ئەنجام بدرێت واتە(بەرەبەیانیان یان دەمەو ئێواران ).

یەك ڕۆژ دوای دەرمانكردن، دەبێت بەپێی توانا ئاوی باخەكەت بدێردرێت.

لە دوای بەكارهێنانی  پەین لەجۆری  "كالسیوم" دەبێ باخەكان ئاو بدێردێت.

نابێت دەرمان وپەین تێكەڵ بكرێن و  دەبێت لەم ڕوانگەوە ڕێنمایی لە پسپۆڕ وشارەزایانی بوارەكە وەربگیرێت.

پڕۆسەی ئەنجامدانی قڕكەرو پەین كاتی خۆی هەیە و دەبێت ئەم خاڵە بەدروستی ڕەچاو بكرێت.

لەبەكارهێنانی بێ سەروبەری دەرمانەكان دەبێت باخەوانان هەمیشە دوور بكەونەوە.

بەئاگاییەوە دەبێت ئاگاداری پارێزراوی(فترە اڵامان)ی دەرمان ببن و ئەو بەرهەمانەشی كەكاتی پێگەشتنیان خێراترە، دەبێت دەرمانێكی تیادا بەكاربهێنرێت، كەكاتی پارێزراوی كەم بێت.

پێویستە بۆ لە ناو بردنی هاڕێ ئێوارەیەكی درەنگ  دەرمان بەكاربهێنرێت، چونكە لەشەوداچالاك دەبن.

ئامانج لەدەرمان كردن لەناوبردنی هەمومێروویەك نیە، هەموان دەبێت ئەمە بزانن.

بەكارهێنانی قڕكەر خراپ ترین وخێراترین هەنگاوەكانە، دەبێت لە دوای نەمانی هەموو هۆكارەكان پەنا بۆ ئاوا كارێك ببرێت.







ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved