وێنەیەكی كۆنی شاری مەككە بە 250 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

جیهان

20/05/2019‌ 2557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەیەكی كۆنی شاری مەككە لەزیادكردنێكی ئاشكرا لە پایتەختی بەریتانیا، بەبڕی 250 هەزار دۆلار فرۆشرا.

ئەو وینە فۆتۆگرافییە ، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1888 زایینی دەگەڕێـتەوە، بۆ یەكەمجار لە هەڕاجییەك بەناوی ساتبیز لە لەندەندا فرۆشراوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بەبڵاوكردنەوەی بابەتێك لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەو وێنەیە لە لایەن "كریستییەن ئیسنۆك هۆرخڕونیە" ڕۆژهەڵاتناسی هوڵەندیەوە گیراوە، كە لەو ساڵانەدا وەك كارمەندێك لە باڵیۆزخانەی شاری جەددەی سعودییەدا كاری كردووە.

فۆتۆگرافەرەكە، كە چەند وێنەیەكی تری لە شوێنە جۆراوجۆرەكانی مەككەدا گرتووە، دەنگی نوێژخوێنانیشی لەوكاتەدا تۆمار كردووە. 

لەگەڵ ئەمانەشدا هۆرخڕۆنییە، بە یەكەم لێكۆڵەری ڕۆژئاوایی، كە سەفەری بۆ مەككە كردووە ناسراوە.

ئەو ڕۆژهەڵاتناسە لەماوەی مانەوەشیدا لەسعودییە لێكۆڵینەوەی زۆری لەبارەی ئاینی ئیسلامەوە، هەروەها ئەنجامداوە، كە پاش ئەم لێكۆڵینەوانەش موسڵمان بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت و لەئێستاشدا وەك ڕۆژهەڵاتناسێكی بەناوبانگ ناسراوە.

ئەو بازاڕە، كە وێنەكەی ئەوی تێدا فرۆشراوە، هەندێك لەكتێب و دەستنووس و وێنەكانی هورخڕونیەی ڕۆژهەڵاتناس و ژمارەیەك لەكتێبەكانیشی لەمانگی مەیدا دەخاتە مزایدە بۆ فرۆشتنەوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر