كەشتی "ئەبراهام لینكۆڵن" بەشدارە
ئەمریكا لەئاوەكانی كەنداو دەست بەمانۆڕی سەربازی دەكات

جیهان

20/05/2019‌ 1061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزی دەریایی ئەمریكا، دەستی بەمانۆڕێكی سەربازی لەئاوەكانی كەنداو كرد، ئەوەش بە بەشداری كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەتۆمی "ئەبرهام لینكۆڵن".

هێزی دەریای ئەمریكا، لەناو ئاوەكانی كەنداو دەستی بەو مانۆڕە سەربازییە كردووە، كە جگە لەو كەشتییە ئەتۆمییە، دەیان كەشتی تری سەربازی بەشداری لەمانۆڕەكە دەكەن.

ئاژانسی "ئەسۆشیتد پرێس" بڵاویكردەوە، ئەمریكا بۆ تاقیكردنەوەی هێزەكانی لەئاوەكانی كەنداو دەستی بەو مانۆڕە كردووەو بڕیارە چەند رۆژێك لەناوچەكە بەردەوامی هەبێت.

ماوەی رابردوو دوای زیادبوونی گرژییەكانی نێوان تاران‌و واشنتۆن، ئەمریكا كەشتی گەلی "ئەبراهام لینكۆڵن" و "كیرسارج"ی رەوانەی ئاوەكانی كەنداو كرد.