توركیا هێزە تایبەتەكانی رەوانەی سنوورەكانی سوریا دەكات

جیهان

20/05/2019‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای توركیا لەچوارچێوەی كۆكردنەوەی هێز لەسەر سنووری سوریا، هێزی تایبەتی رەوانەی چەند ناوچەیەك كردووە.

سوپای توركیا هێزە تایبەتەكانی رەوانەی ناوچەكانی تەل رەفعەت، لەسنووری سوریاو توركیا كردووە، ئەوەش لەرۆژی شەممەی رابردوو.

توركیا لەگەڵ ناردنی ئەو هێزە تایبەتانە، ژمارەیەكی زۆر تانك‌و زرێپۆش‌و چەكی جۆراوجۆری رەوانەی ئەو ناوچانە كردووە.

هێزەكان ئێستا لەسنووری خان لەویلایەتی تەتای باشووری جێگیركراون‌و هۆكاری ناردنی هێزەكەش بەفەرمی رووننەكراوەتەوە.

هـ ـ ح