نـرخـی دۆلار لـەبـازاڕەكـانـی هـەرێـمـی كـوردسـتـان زیاتر بەرزدەبێتەوە

کوردستان

20/05/2019‌ 1709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 300 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 300 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆ رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 134 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 155 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 7 هەزارو 800 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 20 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح