دەنگی لەكارلادانی ترامپ لەناو كۆمارییەكان بەرزدەبێتەوە

جیهان

20/05/2019‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جاستن ئەماش ئەندامی كۆنگرێس لەسەر لیستی كۆمارییەكان دەڵێت: لەسەر هەندێك لەو  رەفتارانەی دۆناڵد ترامپ كردوویەتی لەسەركارلادانی بووەتە شتێكی پێویست، بەوە ئەماش دەبێت بەیەكەم سیاسی كۆماری، كە باس لە لەسەركارلابردنی ترامپ دەكات .

جاستن ئەماش ئەندامی كۆنگرێس لەسەر ویلایەتی میشیگن ، وەزیری داد ولیام بار  تۆمەتبار دەكات بەوەی لەسەر ناوەرۆكی راپۆرتی داواكاری گشتی "رۆبەرت مۆلەر"  ڕای گشتی چەواشە كردووە ، كە پەیوەستە بە دەستتێوەردانەكانی رووسیا بەئامانجی سەركەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٦ .

ئەماش لە زنجیرەیەك تویتیدا دەشڵێت: ژمارەیەكی كەم نەبێت هیچ كام لە ئەندامانی كۆنگرێس راپۆرتەكەی مۆلەریان نەخوێندووەتەوە ، هەروەها دەڵێت "راپۆرتەكە كۆمەڵە نموونەیەكی دیاریكردووە، كە سەرجەمیان چوونیەكن لەگەڵ رەگەزەكانی ئاستەنگ درووستكردن بۆ دادگەری".

ئەو ئەندامەی كۆنگرێس هەروەها دەڵێت: بەپێچەوانەی ئەوەی وەزیری داد پیشانی دەدات ، راپۆرتەكەی مۆلەر ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە دۆناڵد ترامپ هەندێك رەفتاری دیاریكراوی كردووە، كە لانیكەمی ئەو رەفتارانەی تێدایە كە دوورخستنەوەی پێویست دەكەن ".

لێدوانەكانی ئەماش لە لێدوانی هەموو  كەسایەتییە دیارەكانی دیموكراتەكانی ناو كۆنگرێسیش  زیاتر هێرشی بۆسەر ترامپ تێدایە .

رەشیدە تەلیب ئەندامی كۆنگرێس لەسەر پارتی دیموكراتەكان ، داوای لە هاوتا كۆمارییەكەی كرد كە پشتیوانی ئەو پرۆژە یاسایە بكات كە بۆ لەسەركارلابردنی ترامپ پێشكەشی كردووە.

ڕەشیدە لە وەڵامی تویتەكانی ئەماش دەڵێت: ئەگەر حەز دەكەی پشتیوانیم بكەی ، پرۆژە یاسایەكم ئامادەكردووە تێیدا داوای لێكۆڵینەوەكردن دەكات لە ترامپ كە دەیگەیەنێتە لەسەركارلابردنی ".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە