تورکیاو روسیا بە هاوبەشى سیستەمى بەرگرى ئێس ٥٠٠ بەرهەم دەهێنن

جیهان

20/05/2019‌ 161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاشکراى کرد دواى کڕینى سیستەمى بەرگرى موشەکەى ئێس ٤٠٠ لەگەڵ رووسیا بە هاوبەشى سیستەمى بەرگرى ئێست ٥٠٠ بەرهەم دەهێنن.


ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لەمیانى کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجى پارتەکەى رایگەیاندوە، پرسى کڕینى سیستەمى بەرگرى موشەکى ئێست ٤٠٠ لەگەڵ روسیا کۆتایی هاتووەو رێکەوتنەکە واژۆ کراوە.


ئەردۆغان ئاشکراشى کردوە، دواى کڕینى سیستەمى بەرگرى ئێست ٤٠٠ لەگەڵ روسیا بە هاوبەشى کار بۆ بەرهەمهێنانى سیستەمى بەرگرى ئێست ٥٠٠ دەکەن.


لەماوەى رابردوودا کڕینى سیستەمى بەرگرى موشکەى ئێست ٤٠٠ لەلایەن تورکیاوە لە روسیا کاردانەوەى ئەمریکاى لێکەوتەوەو ترەمپ هەڕەشەى سزادانى قورسى لە ئەنقرە کرد ئەگەر ئەو کارە بکات، هەرچەندە تورکیا سورە لەسەر کڕینى ئەو سیستەمە، بەڵام تائێستا ئەو چەکەى راەست نەکراوە.
س.هـ