پارتی و گۆڕان پشتگیری لەتێپەڕاندنی پڕۆژەی چاكسازی دەكەن

کوردستان

20/05/2019‌ 1299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەردوو فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی لە پرۆژەی چاكسازی دەكەن‌و دەیانەوێت تێیپەڕێنن.

بەهمەن كاكە عەبدوڵڵا, پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە‌پەرلەمانی كوردستان لەو بارەوە دەڵێت: پارتی پرۆژەی بۆ چاكسازی هەیە و ئەو چاكسازییە لە ‌سەرجەم سێكتەرەكانە و جیاوازی لە نێوان پلە باڵاكان و خەڵكی دیكە كەم دەكاتەوە، وێڕای ئەوەی پارتی پشتیوانی تەواوی ئەو پرۆژەیەیە، لە هەمان كاتدا دەیەوێت وەك ئەولیەویەتی بەرنامەكانی خۆی دیاری بكات".

 لەخولی رابردووی پەرلەمانی كوردستان پرۆژەی چاكسازی پێشكەش كرا، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان نەتوانرا ئەو پرۆژەیە تێپەڕێنرێت، كە بڕیارە لەسەرەتای ئەم خولە كار بۆ تێپەراندنی بكرێت. 

هاوكات ئاشنا عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەو بارەوە دەڵێت: ئامانجمانە چاكسازی لەم كابینەیه ‌بكەین و ئەم كابینەیە‌ جیاواز بێت لە ڕابردوو بۆ ئەم مەبەستە لە ڕابردوو باجی زۆرمان داوە, ئێستاش نزیك بوونەوە‌مان لە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومەت، لەوەوەیە دەمانەوێت بەرنامەكە جێبەجێ بكەین، كە بریتییە لە چاكسازی و دەرگای دانوستان و گفتوگۆمان كراوەیە بۆ ئەو هێزانەی كە پشتیوانی لە پرۆژەكە دەكەن.

هەروەها ئاشنا عەبدوڵڵا  دەڵێت: یەك تیمی لە كاری حكومەتدا بۆ هەموو لایەك گرنگەو دەبێت كار لەو پێناوەدا بكەین.

هـ ـ ح

بەپەلە