شارپرێس:
سێ له دیارترین سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ی عێراق هۆشداری له لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵكشانی ئالۆزی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
موقته‌دا سه‌در داوای كرد هانی جه‌نگ نه‌درێت له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكاداو پاشان تێوه‌گلانی عێراق له‌و جه‌نگه‌دا. ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ده‌ڵێ: من له‌گه‌ڵ هاندانی جه‌نگ نیم له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش نیم عێراق تێوه‌بگلێنرێ و ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته. له هه‌مان كاتدا پێویسته له‌گه‌ل گه‌وره‌كانی نه‌ته‌وه‌دا بوه‌ستین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌و جه‌نگه‌ی كه ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنێ.
سه‌در داوای له جه‌ماوه‌ری عێراق كرد ده‌نگ هه‌لبڕن و ئیدانه‌ی جه‌نگ و تێوه‌گلانی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌ك هه‌ڵوێستی و جدیه‌ت نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م جه‌نگه كۆتایی عێراقه.
هه‌رچی عه‌مار حه‌كیمی سه‌رۆكی ته‌یاری حیكمه‌یه وتی : ئالۆزیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران جێگای دڵه‌ڕاوكێی وڵاتانه‌و هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشمان.
له میانی پێشوازی كردن له كاربه‌رێكه‌ری بالوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا حه‌كیم وتی، هه‌ڵكشانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران هه‌ره‌شه‌یه بۆسه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێدوانه‌كانی هه‌ردوو لا ده‌رباره‌ی خاوكردنه‌وه‌ی ئالۆزیه‌كان جێگای ده‌ستخۆشین.
حه‌كیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، عێراق په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا هه‌یه، بۆیه ده‌كرێ رۆڵی نێوه‌ندگیر ببینێ بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی دیدگای هه‌ردوولا و كۆتایی هێنان به‌و گرژیانه.
لای خۆیه‌وه سه‌ركرده‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق قه‌یس خه‌زعه‌لی هۆشداری له هه‌وڵی هه‌ندێكدا له تێكه‌ڵ كردنی كارته‌كان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی به‌هانه‌یه‌ك بۆ جه‌نگ و زیان گه‌یاندن به دۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی عێراق. خه‌زعه‌لی پێی وابوو، جه‌نگ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ناكات، به‌ڵكو به نمره ه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل‌دا ده‌بێت.
الجزیره
و.حلمی ره‌سول ره‌زا