ئەگەرى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق هەیە

عیراق

20/05/2019‌ 227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى عێراق رایدەگەیەنێت لەنێوان سەرۆک وەزیران و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رێککەوتنى سەرەتایى کراوە بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان.

شیروان دوبەردانى ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا  ئاشکرای کرد لە نێوان عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق و کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان  رێککەوتنێکى سەرەتایى کراوە بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان.

 

ئەندامەکەى پەرلەمانى عێراق باسى لەوەشکردوە، بەپێى رێکەوتنە سەرەتاییەکە دواخستنى هەڵبژاردنەکە بۆ مانگى نیسانى ساڵى داهاتوو دواخراوە.

ناوبراو رونیکردەوە، حکومەت پێیوایە ماوەى نێوان هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و ئەنجومەنى پارێزگاکان دوو ساڵ بێت، تا کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بتوانێت ڕێوشوێنى گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکى پاک و دروست بگرێتەبەر.

س.هـ