ئینتەر میلان لەگەڵ کۆنتى رێکدەکەوێت

وەرزش

20/05/2019‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى جارێکى تر هەوڵەکانى خستەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەى کۆنتى بۆ راهێنەرایەتیکردنى یانەکەى.

 

ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردەوە، ئینتەر میلان لە ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتى ڕاهێنەرى پێشووى یانەى چێڵسى ئینگلیزى نزیکبووەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، هەفتەى داهاتوو ئەو راهێنەرە دەگاتە ئیدارەى یانەکەى بۆ لەئەستۆگرتنى پۆستەکەى.

 

کۆنتى لە دوو وەرزى رابردوو نەیتوانى هیچ دەستکەوتێک بۆ یانە ئینگلیزیەکە بەدەست بهێنێنت بۆیە لە یانەکە دوورخرایەوە
س.هـ