شارپرێس:
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى به ته‌واوه‌تی نزیكه له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماتیاس دێ لیختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی و یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام.
سكای سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه، بەرشەلۆنە سه‌ركه‌وتوو بوو له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه و به‌رامبه‌ر 65 ملیۆن پاوه‌ند ده‌بێته یاریزانی بلاوگرانا.
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یانە ئیسپانییەکە له گواستنه‌وه‌ی دی لیخت سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه ئینگلیزیه‌كان به‌ده‌ستهێنا كه هه‌وڵیانده‌دا ئه‌م یاریزانه بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان، له‌وانه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد.
دی لیختی 19 ساڵان له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئا‌یاكس پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵ ئا‌یاكس گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
س.هـ