گرنگترین سودەکانى سرکەى سێو

sharpress.net

268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/05/2019‌

شارپرێس:
وەك ئاشكرایە سێو یەكێكە لە میوە بەسودەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام چەند سودێكی تری جیاوازی گیراوەی سێو بزانە كە زۆر بەكەمی بەكارھێنراوە یان ھەستمان پێنەكردووە.


١- لابردنی كڕێشی سەر، دوای شتنی سەر كەمێك گیراوەی سێو لەسەرت بدەو بۆ ماوەی ١٥ خولەك پێوەی بھێڵە، ھەفتەی دووجار ئەم كارە بكەو ئەنجامێكی باشی دەبێت.


٢- گیراوەی سێو چارەسەرێكی باشە بۆ ئەوانەی بەدەست قورگ ئێشەی بەردەوامەوە دەناڵێنن، بەتێكەڵ كردنی كەوچكێك گیراوەی سێو لەگەڵ كەوچكێك بیبەری تون لەگەڵ سێ كەوچك ھەنگوین لەگەڵ كوپێك ئاوی شلەتێن تێكەڵ بكەو بیخورەوە سودێكی باشی دەبێت.


٣- لابردنی بۆنی قاچ: بڕێك ئاوی سێو بكرێت بەسەر كلێنسی تەڕی منداڵانداو بخرێتە ناو سەلاجەوە بۆ شەوێك، دواتر دەتوانیت لەكاتی پێویستدا بەكاریبھێنیت.


٤- ھاوسەنگی بۆ گەدە دەگەڕێنێتەوە، كەوچكێك گیراوەی سێو بكە ناو كوپێك ئاو یان چا، پێش نان خواردن بخورێت و سودی زۆری دەبێت.


٥- راگرتنی ئارەزووی خواردن، دەركەوتووە گیراوەی سێو ئارەزووی خواردن كەمدەكاتەوە ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.


٦- دەتوانرێت وەك كرێمی دژە خۆر بەكاربھێنرێت، كوپێك یان دوان لە گیراوەی سێو بكە ناو حەوزێكی ئاوەوەو پێكھاتەكانی پێست دەگەڕێنێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.

 

٧- سپیكردنەوە ددان، كەوچكێك گیراوەی سێو تێكەڵی كوپێك ئاوی بكەو لە دەمی وەربدە.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved