ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: مه‌ترسی بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی هه‌رێم دروست ده‌بێت

sharpress.net

413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/05/2019‌

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ نییه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت،"مه‌ترسی بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو دروست ده‌بێت".

ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "بۆ ئه‌مساڵ هیچ جۆره‌ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه‌ و مووچه‌كه‌ وه‌ك خۆی و به‌ گوێره‌ی یاسای بودجه‌ خه‌رج ده‌كرێت".

راشیگه‌یاند، "مه‌ترسی بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو دروست ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".

به‌پێی بودجه‌ی 2019ی عێراق، پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌ له‌سه‌دا 12.67 جێگیركراوه‌ و رۆژانه‌ پابه‌ندكراوه‌ به‌ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پابه‌ندنه‌بونی هه‌رێمی به‌و بڕگه‌یه‌وه‌ ئه‌وا به‌غدا مانگانه‌ 522 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێت.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved