شارپرێس:
وته‌بێژی ئاژانسی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێنده زیادده‌كات.
بێهرۆز كه‌مالوه‌ندی، وته‌بێژی ئاژانسی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، "پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ چوار هێنده زیاد ده‌كه‌ین و له‌مه‌به‌دوا پابه‌ندی سنوورداركردنی پیتاندنی یۆرانیۆم نابین".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڵمەتێکی یاسایی لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەستپێکرد، بۆ هاندانی وڵاتانی دیکە و رێگرتن لە هەوڵی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە.
یۆرانیۆم پێکهاتەی سەرەکی بەرهەمهێنانی کڵاوەی ئەتۆمییە و فشارەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا لە پێناوی کەمکردنەوەی تواناکانی ئێرانە لە بەرهەمهێنانی ئەو مادەیەدا.
پێدەچێت ئەم هەڵوێستەی ئێران کاردانەوەی توندی ئەمریکییەکانی بەدوادابێت و ببێتە پرسیارێکی گەورەتر بۆ ئیدارەکەی ترەمپ کە هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێش‌و خۆی بەهۆکاری بەردەوامی ئێران لە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی زیاتر دەزانی.
ه.م