تەندروستی سلێمانی: له‌ چوار مانگدا 800 هه‌زار حه‌بی تارامادۆڵ له‌ناوبراون

کوردستان

20/05/2019‌ 273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا 800 هه‌زار حه‌پی ترامادۆڵ له‌ناوبراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "لە چوار مانگی رابردودا 800 هەزار دەنك حەبی ترامادۆڵی (200 میلیگرامی) لەگەڵ 500 هەزار حەبی جۆراوجۆری وەك میتادون و ئەمفیتامین و چەند جۆرێكی دیكە و 26 دەرزی ترامادۆڵ و 100 گرام ماددەی گوماناوی لە ناوبراون".

راشیگه‌یاندووه‌، لە ماوەی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 11 كیلۆ حەشیش و دوو كیلۆ  تلیاك و نیوكیلۆ ماددەی هێرۆین و 140 گرام ماددەی كریستاڵ سوتێنراون.

ته‌ندروسی سلێمانی ده‌شڵێت، "لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری نوێنەرانی دادگا و هێزەکانی ئاسایش لە سووتوخانەی تەندروستی لەناوچەی تانجەرۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ماددەی هۆشبەریان لەناوبردووه‌".