شارپرێس:
شه‌وی ڕابردوو چه‌ند كاتیۆشایه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له‌شاری به‌غدا كرا، ڕۆژنامه‌یه‌كی قه‌ته‌ریش ئه‌و لایه‌نه ئاشكراده‌كات كه له‌پشت موشه‌كبارانكردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه‌یه له‌به‌غدا.
هه‌رچه‌نده موشه‌كبارانه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه كه به‌ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا بوو هیچ زیانێكی نه‌بوو، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید-ی قه‌ته‌ری له‌زاری به‌رپرسێكی عێراقییه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، "موشه‌كه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا، له‌و شوێنه‌ش میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، نه‌جباو حزبوڵای عێراق هه‌ژموونیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
دوای موشه‌كبارانه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه له فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی‌و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه، به‌په‌له په‌یوه‌ندییان به‌میلیشیا شیعه‌كانه‌وه كردوه به‌ڵام سه‌رجه‌میان ڕه‌تیانكردوه‌ته‌وه ده‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌بێت.
ڕۆژنامه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حكومه‌تی عێراق به‌په‌له له‌وباره‌یه‌وه هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوودا كاردانه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌وه نه‌بێت‌و وه‌ك شتێكی تێپه‌ڕ ته‌ماشای بكات، هاوكات لایه‌نی ئه‌منی له‌نێو به‌غداو به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی سه‌وز توندوتۆڵ‌تر كراوه.
ڕ . ج