شارپرێس:
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی شوێنگره‌وه‌ی ڤینسنت كۆمپانی یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانی به‌فه‌رمی ئاشكرایكرد، كه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی جێده‌هێڵێت، ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیان ده‌ڵێن، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه هاری ماگوایه‌ر، به‌رگریكاری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ده‌ستنیشانكردووه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كۆمپانی.
چاوه‌ڕێده‌كرێت لیسته‌ر سیتی نرخێكی خه‌یاڵیی له‌سه‌ر فرۆشتنی ماگوایه‌ر دابنێت، كه بریتییه له 85 ملیۆن پاوه‌ند.
ڕ . ج