شارپرێس:
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ڕه‌وته‌كه‌یه‌وه ده‌دات، كه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان دراوه‌ته پاڵ.
میدیای عێراقیی ژماره‌یه‌ك بڕیاری موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌دری بڵاوكرده‌وه كه په‌یوه‌سته به‌و به‌رپرسانه‌ی دۆسێی گه‌نده‌ڵییان دراوه‌ته‌پاڵ، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانیش گه‌شتكردن له‌و به‌رپرسانه قه‌ده‌غه ده‌كرێت‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه ده‌كرێت.
بڕیاره‌كانی سه‌در چوار كه‌س له‌به‌رپرسانی ڕه‌وته‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه كه له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون، جگه له‌قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن، ئه‌و چوار به‌رپرسه له‌كاره‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌و ده‌خرێنه ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێوه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ده‌ربڕینی موقته‌دا سه‌در.
بڕیاره‌كانی سه‌در دژی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی ڕه‌وته‌كه‌ی شه‌پۆلێك له‌ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بڕیاره‌كان ناڕازین ده‌بوو لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵكاران كاری حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت بوایه، نه‌ك لایه‌نێكی حزبی له‌بری حكومه‌ت بیه‌وێت سزای ئه‌و كه‌سانه بدات كه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان دراوه‌ته‌پاڵ.
ڕ. ج